دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهاوكاری لەگەڵ رێکخراوی IEH ی ئەڵمانی كاروانێكی دیكەی هاوكاری پزیشكی كە پێكهاتووە لە كۆمەڵێك دەرمان و كەرەستەی پزیشكی رەوانەی رۆژئاوای كوردستان كرا.
رێككەوتی 18/10/2021 لەچوارچێوەی سێكتەری تەندروستیدا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهاوكاری لەگەڵ رێکخراوی IEH ی ئەڵمانی كاروانێكی دیكەی هاوكاری پزیشكی پێشكەشی نەخۆشخانەكانی رۆژئاوای كوردستان دەكات.
لەو بارەیەوە پیردەیان بەرپرسی ئۆفیسی شەنگالی دەزگای خێرخوازیی بارزانی راگەیاند: ئەمڕۆ بەهاوكاری لەگەڵ ڕێکخراوی IEH ی ئەڵمانی كەلوپەل و پێداویستی پزیشكی رەوانەی شارەكانی رۆژئاوای كوردستان دەكەین و بەردەوام دەبین لەگەیاندنی هاوكارییەكانمان بۆ دانیشتوانی رۆژئاوای كوردستان. هەروەها رایگەیاند: ئەو كەلوپەلە پزیشكیانەی پێشكەشی نەخۆشخانەكانی رۆژئاوای كوردستان دەكرێن بە ٥٤٢٠٠٠$ پێنج سەد و چل و دوو ھەزار دۆلاری ئەمەریكی دەخەمڵێنرێت.
