لەیادی مەولودی پێغەمبەردا، هاوكاری 500 خێزان دەكرێت

بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (محەمەد) درودی خوای لەسەر بێت، دەزگای خێرخوازیی بارزانی ساڵانە پرۆژەی خێرخوازیی بەم بۆنەوە رێكدەخات و یادەكە بەرز و زیندوو دەكاتەوە.
رێككەوتی 18/10/2021 لەشاری هەولێر بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (محەمەد) درودی خوای لەسەر بێت، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەپرۆژەیەكدا بەم بۆنەیەوە، هاوكاری مریشك و شیرینی پێشكەشی 500 خێزانی كەمدەرامەت كرد.
لەو بارەیەوە ئیسماعیل عەبدولعەزیز، بەرپرسی بەشی فریاگوزاری و هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاند: بەناوی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە بەم بۆنە پڕ لە خێرو بەرەكەتەوە پیرۆزبایی گەرم لەسەرجەم موسڵمانانی جیهان و كوردستان دەكەین و هاوكات بەم بۆنەیەوە ساڵانە دەزگای خێرخوازیی بارزانی پرۆژەی خێرخوازیی ئەنجام دەدات، بۆ ئەمساڵیش هاوكارییمان پێشكەشی 500 خێزانی كەمدەرامەت لەناو شاری هەولێر كرد كە هەر خێزانێك (دوو مریشك و كیسەیەك شیرینی)یمان بەخشیەوە.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest