له درێژه‌ی چالاكییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوو له‌كۆتایی ساڵی 2020 و ساڵی 2021 دوای لافاوه به‌رده‌وامه‌كانی وڵاتی باشووری سودان هه‌ستاوه به دابینكردنی چه‌ندین به‌له‌می بچووكی تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ی كه‌ل و په‌لی ده‌رمان و پێداویستی له نێوان دوورگه‌كانی وڵاتی باشوری سودان.
هه‌ڵبه‌ت خه‌ڵكی باشوری سودان له بارودۆخێكی سه‌ختی دارایی و سروشتی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و له زۆر شوێنی ئه‌و وڵاته هاتووچۆ ته‌نیا له رێگه‌ی به‌له‌می بچووكه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له رێگه‌ی هاوبه‌شی كار (رێكخراوی جۆن دا‌و) كاره‌كانی له وڵاتی باشووری سودان جێبه‌جێكردووه و له‌م باره‌یه‌وه سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه كه خۆی یه‌كێكه له رزگاربوانی شه‌ره یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی سودان به‌ڕێز جۆن داوو دەڵێ (ده‌مه‌وێ سوپاسی بێ پایانم بگه‌یه‌نم به ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، چونكه ئه‌و هاوكارییه‌ی ده‌زگا بوه‌ته هۆكاری رزگاریكردنی ژیانی چه‌ندین خه‌ڵك و گواستنه‌وه‌ی كه‌ل و په‌ل و پێداویستی پزیشكی له دوورگه‌یه‌كه‌وه بۆ دوورگه‌یه‌كی تر، له هه‌مانكاتدا ئه‌م به‌له‌مانه به‌كاردێن بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه ناتوانن به رێگه‌ی وشكانی بگه‌ن به بنكه ته‌ندروستییه‌كانی ئێمه. جێگه‌ی خۆیه‌تی جیهان پێزانینی هه‌بێت بۆ هاوكارییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی بۆ خه‌ڵكی باشووری سودان و رێكخراوی جۆن داوو).
كارزان نوری بهڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رایگه‌یاند (یه‌كێك له بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی كاری ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ساڕێژكردنی برینی مرۆڤه‌كانه له هه‌ر كوێیه‌كانی سه‌ر ڕووی زه‌مین بن، بۆیه له هه‌ر شوێنێك برینێك له جه‌سته‌ی مرۆڤایه‌تی بێت، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌وێ ده‌بێت بۆ سارێژی. ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی ئامانجیه‌تی رۆحیه‌ت و په‌یامی مرۆڤدۆستی بارزانیی نه‌مر و كوردستانیان بگه‌یه‌نێت به جیهان و به‌رده‌وام بێت له كاره مرۆییه‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق، له‌م پێوانه‌وه‌شدا تێده‌كۆشین و له هه‌وڵه‌كانمان چڕتر ده‌كه‌ینه‌وه. پێمان وایه مرۆڤایه‌تی سنوور نازانێ و پێویسته سنوزره‌كان بسڕینه‌وه له پێناو هاوكاری و درێژكردنی ده‌ستی یارمه‌تی بۆ یه‌كتر. وه‌ك گه‌لێكی سته‌ملێكراوی و سته‌مدیده هه‌میشه چاومان له هاوكاری و یارمه‌تی دۆسته‌كانمان بووه، ئێستاش پێویسته ئێمه هاوكاری و یارمه‌تی خه‌ڵكانی لێقه‌وماو بده‌ین دوور له تێڕوانین بۆ بیر‌و باوه‌رو ئایین و ره‌نگ و سنوور و ره‌گه‌ز. هاوكارییه‌كانمان بۆ وڵاتی باشوزری سودان یه‌كه‌م چالاكی نێوده‌وده‌وڵه‌تی نییه و دوایینیش نابێت).
