دهۆک | باڵوێزی فینلەندا سەردانی کەمپی شاریای کرد

لە رێکەوتی 4/8/2022، باڵوێزی فینلەندا و شاندی یاەوەری لە عێراق سەردانی کەمپی شاریای سەر بە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە دهۆک کرد و لەلایەن بەرێوبەری کەمپ پێشوازی لێکرا، لە سەردانەکەدا تاوتوێی کشانەوەی رێکخراوە مرۆیی و جیهانییەکان و ئاگاداربوو لە رەوشی ئێزیدیان بە گشتی و بە تایبەتی پەنابەران کرا.
شاندی ناوبراو ڕایگەیاند: هەر لە دەستپێکی ڕوودانی کۆمەڵکوژی ئێزیدیان، ووڵاتی فینلەندا هاوکار و پاڵپشتی لۆجیستی و دارایی و مرۆیی پێشکەش بە ئێزیدیان بە گشتی و ئاوارەکان بە تایبەتی کردووە و هاوکاریکانیش بەردەوام دەبن.
لای خۆیەوە جەلال لەزگین بەرێوبەری کەمپی شاریا سوپاسی ووڵاتی فینلەندای کرد و ئاماژەی پێدا کە هاوکاری ووڵاتی فینلەندا بۆ ئاوارەکان جێگای رێز و پێزانینە
لە سەردانەکەدا کشانەوەی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و کەمبوونەوەی هاوکاری ئاوارەکان تاوتوێ کرا، هەردوولا کۆک بوون کە کەمبوونەوەی هاوکاریەکان کاریگەری بەرچاوی هەیە و داواشیان لە رێکخراوە نێودەوڵەتی و مرۆیەکان کرد کە واز لە چالاکیەکانیان نەهێنن و بەردەوام بن لە پاڵپشتی کردنی ئاوارەکان.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest