لە رێکەوتی 7/8/2022، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە ئامادەبوونی بەرێزان (بەشدار عبدالخالق خۆشناو) بەرێوبەری پەروەردەی گشتی هەولێر و (ستاڤ ئاسۆ) بەرێوبەری ئۆفیسی هەولێری دەزگای خێرخوازیی بارزانی پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی 50 قوتابخانەیان لە هەولێر راگەیاند.
ستاڤ ئاسۆ بەرێوبەری ئۆفیسی هەولێری دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕایگەیاند: هەوڵمانداوە لە هەڵبژاردنی ئەو 50 قوتابخانەیە تەواوی ناوچە و قەزاکانی پارێزگای هەولێر بەشدار بن، وە نۆژەن کردنەوەی ئەم 50 قوتابخانەیە تەنها مامۆستایان و قوتابییان لێی سوودمەند نابن بەڵکو ئەمە هەلی کار بۆ چەندان کەس لە پارێزگای هەولێر دەرەخسێنێت، جگە لەوەی گوژمەی نیو ملیۆن دۆلار تەنها بۆ نۆژەن کردنەوەی قوتابخانەکان دانراوە ئێمە بڕێک بودجەمان بۆ کاری ئیداری و دەستی کار دابین کردووە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، سێکتەری پەروەردە هەمیشە جێگای بایەخی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بووە، بەم هۆیەشەوە لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو ئێستا تەنها لە پارێزگای هەولێر 69 پرۆژەی پەیوەست بە کەرتی پەروەردە ئەنجام دراوە.
لە کۆتایی کۆنگرەکەدا بەرێز (بەشدار عبداڵخالق خۆشناو) بەرێوبەری پەروەردەی گشتی هەولێر رایگەیاند: بەهۆی بارودۆخی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی دواییدا نەمانتوانیوە بە شێوەیەکی پێویست قوتابخانەکان نۆژەن بکەینەوە، راگەیاندنی پرۆژەیەکی لەم جۆرە بەم کاتە گرنگیەکی زۆری هەیە، لە کۆتاییدا قسەکانیدا سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد و هیوای بەردەوامی بۆ دەزگاکە خواست.
هەولێر | نۆژەن کردنەوەی ٥٠ قوتابخانە بە گوژمەی نیو ملیۆن دۆلار
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ بەشداری لە كۆڕبهندی BBF لە ئەڵمانیا بانگهێشت دەكرێت
24/10/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
لەژێر چاودێریی ڕێزدارمەسرور بارزانی بەردی بناغەی پڕۆژەی(BCF City) لە قوشتەپە دانرا
21/10/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »