له‌گه‌ڵ هاتنی شه‌پۆلێكی سه‌رما و به‌فر و باران، كه سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی وه‌كو ئه‌ركێكی مرۆیی ساڵانه، له 30-1-2023 دا هه‌ڵمه‌تی دابه‌شكردنی(2) ملیۆن لیتر نه‌وتی سپی به‌سه‌ر(20،000) بیست هه‌زار خێزانی كه‌مده‌رامه‌تی شار و گونده‌كانی كوردستان ڕاگه‌یاند.
لێره‌دا به پێویستی ده‌زانین سه‌ره‌تا سوپاسی یه‌ك به یه‌كی ئه‌و كه‌سایه‌تی و كۆمپانیا به‌ڕێزانه بكه‌ین كه پشتگیری ماددیی ته‌واوی(ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی) یان كردووه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆژه‌یه.
هاوكات سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌واڵ و لێدوانه چه‌واشه‌كاریانه‌ی كه له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا هه‌ندێك لایه‌ن و میدیای نا به‌رپرس بڵاوكراوه‌ته‌وه به درۆ ده‌خه‌ینه‌وه، و بۆ ده‌رخستنی ڕاستییه‌كانیش دڵنیایی دڵسۆزان و هاوبه‌شه‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه كه سه‌رجه‌میان ڕووبه‌ڕووی دادگا ده‌كه‌ینه‌وه.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی خاوه‌نی متمانه‌ی خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان و ڕێكخراوه مرۆییه نێوده‌وڵه‌تی و جیهانییه‌كانه، بۆیه لێدوان و هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو و دوور له به‌ها و بنه‌ما ئه‌خلاقییه‌كانی مرۆڤایه‌تی و كاری میدیایی، پێگه‌ی گه‌وره‌ی ده‌زگاكه له دڵی خه‌ڵك و ناوه‌نده مرۆییه جیهانییه‌كان له‌ق ناكات هه‌مدیس تیمه‌كانی(ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی) یش مكوڕتر ده‌كات له خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵكی سه‌ربه‌رزی كوردستان و مرۆڤایه‌تی به‌گشتی.
لێره‌دا سۆز ده‌ده‌ین هاوكارییه مرۆییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به پاڵپشتی مرۆڤ دۆستان و خێرخوازان به‌رده‌وام ده‌بێت، وه‌ك هه‌میشه خۆمان به خزمه‌تكاری خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانین و خزمه‌تی زیاتری خه‌ڵكی كوردستان و ئاواره و په‌نابه‌ران ده‌كه‌ین.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی