وەزیری دەرەوەی تورکیا لە میانەی پێشوازیکردن لە سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، سوپاسی هاوکاریی خێرای دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ناوچەکانی بوومەلەرزە کرد، لە تویتێکیشیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، رایگەیاند: “پێشوازیم لە سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد، کە لە دوای بوومەلەرزەکەی تورکیا هاوکارییان کردین. ئێمە سوپاسگوزاری هاوکاری و پشتگیرییەکەیان دەکەین”.
مەولوود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە رێككەوتی 22/3/2023 لە نووسینگەی تایبەتیی خۆی لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، پێشوازی لە موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد و چالاکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە گەیاندنی هاوکاری و بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی كارەساتی بوومەلەرزەکانی وڵاتەكەی بەرز نرخاند.
موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتی: “كۆبوونەوەیەکی گرنگ بوو، ئێمە دەمانەوێت سەرەڕای کاری رۆژانەی خزمەتگوزاریمان لە توركیا و باكووری كوردستان و لە سووریا و رۆژئاوای كوردستان، مۆڵەتی فەرمی وەربگرین بۆ مانەوە و كردنەوەی ئۆفیس و بەردەوام بین لە خزمەتگوزارییەكانمان كە چەندین سێكتەر لە خۆ دەگرێت. هەڵوێستی لایەنی پەیوەندیداریش لەو بوارەدا زۆر ئەرێنی بوو”. گوتیشی: “بەڕێز چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا دەکەین، مانگی رابردووش بە تەلەفۆن قسەمان کرد و لەگەڵ جەنابی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش قسەی کرد و سوپاسی دەزگای بارزانی و تیمەکانی کرد، کە یەکەم تیم بوون گەیشتنە تورکیا و باکووری کوردستان، هەروەها سوپاسی سەرۆک بارزانی و سەرۆک وەزیرانی كودستان و سەردانەکەی جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هەموو خەڵکی کوردستانی کرد”.
سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەوەشی خستە روو كە کارئاسانییان بۆ كراوە، بەتایبەت بۆ گەیشتنی تیمەكانی فریاگوزاریی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە عەفرین، هەر لەو بارەیەوە گوتی: “ئەگەر پشتیوانی و كارئاسانییەكانی ئەوان نەبوایە، نەماندەتوانی بگەینە عەفرین، بۆیە سوپاسی هاوکارییەكانیان دەكەین”.
سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی باسی ئەوەشی كرد، دوای ئەوەی لە رێككەوتی 20/3/2023 لە کاتی کردنەوەی ئاگری نەورۆزدا لە جندرێس، گرووپی ئەحرار شەرقییە، دەسڕێژی گوللەیان لە ئاهەنگگێڕان کرد و بە هۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەست دا و دوو کەسیش بریندار بوون، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایسپاردووە، داوای سزادانی تاوانباران بكات، بەڵێنی ئەوەشی لە وەزیری دەرەوەی توركیا وەرگرتووە كە بەدواداچوونی جددی بۆ بكات و تاوانباران بە سزای خۆیان بگەن.
لە درێژەی دیدارەكانی سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و شاندی یاوەری لەگەڵ بەرپرسانی حكوومی و ناحكوومی لە وڵاتی توركیا، رێككەوتی 22/3/2023
لە ئیستەنبوڵ سەردانی بوڵند یهڵدرم سهرۆك و دامهزرێنهری دهزگای بههاناوهچوونی مرۆیی (IHH)یان کرد.
لەو دانیشتنەدا باسی پرۆژە هاوبەشەکان و هەماهەنگیی زیاتریان بۆ خزمەتكردنی زیانبەركەوتووانی كارەساتی بوومەلەرزەكان كرد. لەلای خۆیەوە سهرۆكی دهزگای بههاناوهچوونی مرۆیی (IHH)، سوپاسی بە خێرایی گەیشتنی تیمەكانی فریاگوزاریی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ بەهاناوەچوونی قوربانییانی بوومەلەرزەكان كرد.
رۆژی دواتر (22/3/2023) سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و شاندی یاوەری سەردانی مانگی سووری تورکیایان کرد و لەگەڵ ئیبراهیم ئاڵتان، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوەکە لە شاری ئەنقەرە کۆبوونەوە. وێڕای سوپاسکردنی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ناوچەکانی بوومەلەرزەلێدراو، تاوتوێی پلانی داهاتووی هاوکاریی مرۆیی و كاری هاوبەشیان بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوان لە مانگی ڕەمەزان کرد.
وەزیری دەرەوەی تورکیا و رێكخراوەكانی هاركاریی مرۆیی سوپاسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەکەن
نوێترینەکان
ڕاپۆرتی پڕۆژە و چاڵاکییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ساڵی 2024
31/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
كار و چالاكییەكانی بهشی ئازیزان و بێهاوژینان لە دهزگای خێرخوازیی بارزانی لە ساڵی 2024
26/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »