دوای ئەوەی دەستەی فریاكەوتنی مرۆیی و مافی مرۆڤ و ئازادییەكان(IHH) لە توركیا، تیمێكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ بەشداریكردن لە خولی رزگاركاری بانگهێشتی توركیا كرد، رێككەوتی 23/11/2022 تیمی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كە لە 17 كەس پێكهاتوون، لە یەكەم رۆژی مەشق و راهێنانەكان بەشدارییان كرد.
ئەو خولە لە قۆناغی یەكەمدا بۆ ماوەی 9 رۆژ بەردەوام بوو. خولەكە سێ بوار لە خۆی گرت.
یەكەم: گەڕان و رزگاركردن لە شوێنە سەخت و بەرزەكان.
دووەم: گەڕان و دۆزینەوە و رزگاركردنی خەڵك لە ژێر بینایەی رووخاو(بە هۆی بوومەلەرزە، تەقینەوە، یان هەر هۆكارێكی دی).
سێهەم: گەڕان و ڕزگاركردن لە ناو گۆماو و رووبارە قووڵەكان.
قۆناغی دووەمی خولەكە ساڵی(2023) لە هەولێر بەڕێوە چوو. واتە راهێنەرانی (IHH) هاتنە هەرێمی كوردستان و لە قۆناغی سێیەم و كۆتایی 9 كەس دەستەبژێر دەكرێن. خولی سێیەمی ڕاهێنانی گەڕان و ڕزگاركردن لە سرووشت و لە ناو شار و ئاودا، لە رۆژانی 21/9/2023 تا 28/9/2023 بەردەوام دەبێت و تیمێکی دەزگای خێرخوازی بارزانی دەبنە ڕاهێنەری ئەم بوارە و لە كۆتایی ڕاهێنانەكەش بڕوانەمانەی ڕاهێنەرایەتی بە بەشداربووان دەدرێت.
بابەتەكان بریتیتن لە ڕزگاركردن لە شوێنی بەرز، داگرتن و بەرزكردنەوەی بەربەست و دروستكردنی هێڵی ئاسمانی.
دەستەی فریاكەوتنی مرۆیی و مافی مرۆڤ و ئازادییەكان(IHH) ساڵی 1992 دامەزراوە و، یەکێکە لە گەورەترین رێکخراوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زیاتر لە 1800 خۆبەخش كاری تێدا دەكەن.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئامانجی گەورەی بۆ خزمەتكردنی لێقەوماوان هەیە. بۆیە جگە لە گەیاندنی هاوكارییەكان و هاریكاری ئاوارە و پەنابەران، پلانی بۆ فریاكەوتنی خێرا و چالاكیی رزگاركردنیش داناوە. بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری حكوومی و ناحكوومی لەو بوارەشدا چالاكی دەبێت.
![photo_5231363457968885740_y](https://i0.wp.com/bcf.krd/wp-content/uploads/2023/09/photo_5231363457968885740_y.jpg?fit=576%2C1024&ssl=1)
![photo_5231363457968885741_y](https://i0.wp.com/bcf.krd/wp-content/uploads/2023/09/photo_5231363457968885741_y.jpg?fit=1024%2C682&ssl=1)
![photo_5231363457968885742_y](https://i0.wp.com/bcf.krd/wp-content/uploads/2023/09/photo_5231363457968885742_y.jpg?fit=1024%2C682&ssl=1)
![photo_5231363457968885743_y](https://i0.wp.com/bcf.krd/wp-content/uploads/2023/09/photo_5231363457968885743_y.jpg?fit=1024%2C682&ssl=1)
![photo_5231363457968885744_y](https://i0.wp.com/bcf.krd/wp-content/uploads/2023/09/photo_5231363457968885744_y.jpg?fit=1024%2C682&ssl=1)
![photo_5231363457968885745_y](https://i0.wp.com/bcf.krd/wp-content/uploads/2023/09/photo_5231363457968885745_y.jpg?fit=1024%2C682&ssl=1)
![photo_5231363457968885746_y](https://i0.wp.com/bcf.krd/wp-content/uploads/2023/09/photo_5231363457968885746_y.jpg?fit=1024%2C682&ssl=1)
![photo_5231363457968885748_y](https://i0.wp.com/bcf.krd/wp-content/uploads/2023/09/photo_5231363457968885748_y.jpg?fit=1024%2C682&ssl=1)
![photo_5231363457968885749_y](https://i0.wp.com/bcf.krd/wp-content/uploads/2023/09/photo_5231363457968885749_y.jpg?fit=1024%2C682&ssl=1)
![photo_5231363457968885737_y](https://i0.wp.com/bcf.krd/wp-content/uploads/2023/09/photo_5231363457968885737_y-1.jpg?fit=1024%2C682&ssl=1)
![photo_5231363457968885738_y](https://i0.wp.com/bcf.krd/wp-content/uploads/2023/09/photo_5231363457968885738_y.jpg?fit=1024%2C682&ssl=1)
![photo_5231363457968885739_y](https://i0.wp.com/bcf.krd/wp-content/uploads/2023/09/photo_5231363457968885739_y.jpg?fit=1024%2C682&ssl=1)