ئەنجامی كێبڕكێی توێژینەوە ناوازە، كە بە هاوبەشی لە نێوان دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF) و زانكۆی لوبنانی فەڕەنسی، سەرپەرشتی كرا، راگەیەندرا و خەڵات بەسەر توێژینەوە براوەكانی كێبڕكێكەش دابەش كرا.
ئەمڕۆ دووشەممە 5ی 2ی 2024، لە هۆڵی زانكۆی لوبنانی فەرەنسی لە شاری هەولێر، رێوڕەسمی راگەیاندنی ئەنجامەكان بە ئامادەبوونی بەڕێز ئیبراهیم سەمین، جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەڕێز پ. د. ئەمین ککشار، سەرۆكی زانكۆی لوبنانی فەرەنسی بەڕێوەچوو.
لە كێبڕكێكەدا 28 توێژینەوەی زانستی لەلایەن لێژنەیەكی پسپۆڕەوە هەڵسەنگاندنی زانستییان بۆ كراوە، لێژنەی هەڵسەنگاندنیش لەلایەن بەڕێز پ. د. كاوە شێروانییەوە سەرۆكایەتی دەكرا.
بەڕێز ئیبراهیم سەمین، لە گوتەیەكدا لەو رێوڕەسمەدا، لە بارەی گرنگیدانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە توێژینەوەی زانستی، گوتی: “دهزگای خێرخوازیی بارزانی ههر لهسهرهتای دامهزراندنیهوه، وێڕای پێشكهشكرنی چهندین پرۆژهی گرنگی مرۆیی له بوارهكانی، تهندروستی و پهروهردهیی و پێشكهشكردنی خزمهتگوزاری بۆ خاوهن پێداویستییانی تایبهت و هاوكاریكردنی منداڵانی ئازیز (بێباوك) و بههاناوهچوونی لێقهوماوان و ئاواره و پهنابهران، ئامانجی بووه كاری مرۆیی به چوارچێوهیهكی زانستی رێكبخاتهوه و، ببێته پردی پێوهندیی نێوان خهڵكی خێرخواز و ئهو خهڵكانهی كه پێویستیان به هاوكاریكردن ههیه، هاوكات دهزگا ببێته سهكۆیهك بۆ گهنجان كه خۆیان تێیدا ببینهوه و توانستهكانی خۆیان بخهنه خزمهتی مرۆڤایهتییهوه”.
لە ئەنجامی كۆتایی هەڵسەنگاندنی توێژینەوەكان، سێ توێژینەوەی زانستی بە براوەی كێبڕكێكە هەڵبژێردران، كە دوو لە توێژینەوەكان بە هاوبەشی و توێژینەوەیەكیش لەلایەن یەك توێژەرەوە بە تەنیا ئەنجام درابوو، دوو ملیۆن دیناریش وەك خەڵات، پێشكەش بە توێژینەوە براوەكان كرا.
براوەكانی كێبڕكێی توێژینەوەی ناوازە:
(کاریگەریی گەشەکردن و گەشەپێدانی شارنشینی لەسەر کوالێتیی ئاوی ژێر زەوی (بەسام زوهێر،
(ڕۆڵی پەروەردە لە چاکسازیی تاوانباران: لێکۆڵینەوەیەک لەسەر دۆخی پەروەردەیی لە زیندانەکانی هەرێمی کوردستان) بە هاوبەشی توێژەران سۆران غازی، و عەدنان شوان ئەنجام درابوو.
(ئازاردانی سێکسی و بەرهەمهێنان لە شاری هەولێر لە ژینگەی کارکردن و فێربوون) بە هاوبەشی لەلایەن توێژەران ئیرەم ئەمجەد، میرام سالین و ئالا بێشەنك، كە مامۆستای زانكۆی لوبنانی فەرەنسین، ئەنجام درابوو.
رۆژی 4ی 9ی 2023، پرۆژەی كێبڕكێی توێژینەوەی زانستی لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و زانكۆی لوبنانی فەرەنسی راگەیەندرا، بە گوێرەی پلانی پرۆژەكە، توێژینەوەكان لە بواری (زانستەكانی مرۆیی، تەندروستی، ئابووری، تەکنەلۆژیا، کارگێڕی و ژینگەیی) دەیانتوانی بەشداری كێبڕكێكە بكەن.












