رۆژى 14ى3ى2024 هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵهاتى رۆژى له‌دايكبوونى ژه‌نه‌ڕاڵى چياكان (مسته‌فا بارزانى)، باوكى رۆحيى نه‌ته‌وه‌ى كورد و ميراتوهرگرى عهقيدهى بارزان بۆ پێكه‌وه‌ژيانى نه‌ته‌وه و ئايينى جياواز به ئاشته‌وايى، مه‌زارى نه‌مران له بارزان ئامێزى بۆ سه‌رۆكايه‌تى و هه‌موو ستافى ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى كرده‌وه.
له‌و رێوڕه‌سمه پيرۆزه‌دا، به‌ڕێز مو‌سا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى، دواى داناى تاجه گوڵێنه له‌سه‌ر مه‌زارى نه‌مران له بارزان، وێڕاى تيشكخستنه سه‌ر ژيان و خه‌باتى بارزانيى نه‌مر، به‌ڵێنى ده‌زگاى بۆ هاريكاريى مرۆيى و خزمه‌تگوزاريى به‌رفراوانتر له‌گه‌ڵ باوكى رۆحيى كورد نوێ كرده‌وه.
دواتر له هۆڵى كۆنفڕانس له مه‌زارى نه‌مران، دوو فيلمى ديكيۆمنتارى له باره‌ى كوردستان و ده‌ڤه‌رى بارزان و خه‌بات و قوربانييه‌كانى گه‌لى كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ى كوردستان و هه‌روه‌ها رۆڵى رابهرايهتيى بارزانيى نه‌مر له شۆڕشى بارزان و شۆڕشى ئه‌يلوول و پێگه‌ى له كۆمارى كوردستان له مه‌هاباد، تا داستانى په‌ڕێنه‌وه له ئاراس و گه‌ڕانه‌وه له سۆڤيه‌ته‌وه بۆ عێراق و كوردستان و رێككه‌وتننامه‌ى 11ى ئازار و داستانه‌كانى به‌رنگاربوونه‌وه‌ى سته‌مكارانى داگير كه‌ر و نه‌نانه‌ت پيلانى تيرۆركردنى له لايه‌ن شاندێك به جلى ئايينى، تا ئاوابوونى فيزيكى و جه‌سته‌يى ئه‌و زاته شۆڕشگێڕ و چاونه‌ترسه، نمايش كران. بێگومان ئه‌و كارنامه درهوشاوهيهى مسته‌فا بارزانى و ناوى پيرۆزى زۆر له ئاوابوون به‌هێزترن و له هزرى نه‌وه به نه‌وه‌ى ميللهتدا، هه‌ر به نه‌مريى ده‌مێنێـه‌وه و رۆژانه هه‌ڵدێته‌وه.
له درێژه‌ى ئه‌وه رێوڕه‌سمه‌دا كه كۆنفرانسێكى پڕبايه‌خى ده‌زگا بوو، هه‌ر دوو به‌ڕێزان مو‌سا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى و ئيبراهيم سه‌مين جێگرى سه‌رۆكى ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى، دواى وتاره‌كانيان ده‌رگاى گفتوگۆيان بۆ به‌شداربووانى كۆنفڕانسه‌كه كرده‌وه و ژماره‌يه‌ك له كارمه‌ندان و به‌رپرسانى به‌شه‌كانى ده‌زگا و كارگێڕانى كه‌مپه‌كانى ئاواره و په‌نابه‌ران پێشنيارهكانيان خسته‌ڕوو.
دواتر هه‌موو ستافى ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى، ده‌سته به ده‌سته سه‌ردانى (يادگهى بارزانى)يان كرد و له نزيكه‌وه به چه‌ندين وێستگه‌ى ژيانى بارزانى و خه‌بات و تێكۆشانى ئاشناتر بوون.
دواتر سه‌ردانى مۆنۆمێنتى جينۆسايدى بارزانى كرا. دواى پێشكه‌شكردنى تاجه گوڵێنه به رۆحى پاكى قوربانيان، به‌ڕێزان سه‌رۆكى ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى و به‌ڕێوه‌به‌رى مۆنۆمێنتى جينۆسايدى بارزانييه‌کان له دوو وتارى جيادا، سه‌باره‌ت به‌و كاره‌ساته و تاوانه مرۆييه به‌رچاوڕوونى زياتريان به ئه‌ماده‌بووان دا.
دوابهشى رێوڕه‌سمه هاوكات له‌گه‌ڵ بانگى خۆرئاوابووان خوانى به‌ربانگ پێشكه‌ش به هه‌موو ئاماده‌بووان كرا.






















