وەزیری کاروكاروباری کۆمەڵایەتی سوپاسى دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكات

وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی له‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌ هۆى دابینكردنی پێداویستیيەكانی دایەنگەی حكوومی لە پارێزگای هەڵەبجە، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكات. بە ئامادەبوونی بەڕێزان کوێستان محمەد وەزیری کاروكاروباری کۆمەڵایەتی، کارزان نووری و ئیسماعیل عەبدولعەزیز ئەندامانی دەستەی كارگێڕیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، عەلی گەرمیانی نوێنەری بانکە ئەهلییەکانی عێراق و کارزان سەلام بەڕێوەبەری ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەڵەبجە و ژمارەیەك كەسایەتیی شارەكە، رۆژى 3ی3ی2024 يه‌كه‌مين دایەنگەی حكوومی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كرایەوە. هەر لە رێورەسمی كردنەوەی دایەنگەكە، بەڕێز کوێستان محمەد وەزیری کاروكاروباری کۆمەڵایەتی، سوپاسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كرد و رایگەیاند: “ئەم دایەنگەیە حكومەت بیناكەی بە كرێ گرتووە، ستافێكی 16 كەسیمان بۆ دامەزراندووە، بە سوپاسەوە دەزگای خێرخوازیی بارزانی دوای ئەوەی داومان لێكردن، هەموو كەلوپەلی پێویستی دایەنگەكەیان دابین كرد”. رۆژى 12ى3ى2024 وەزیری کاروكاروباری کۆمەڵایەتی به‌ فه‌رمى سوپاسنامه‌يه‌كى ئاراسته‌ى دەزگای خێرخوازیی بارزانی كرد، كه‌ تێيدا هاتووه‌: به‌رامبه‌ر به‌ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيتان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تمان به‌ دابينكردنى پێداويستييه‌كانى دايه‌نگه‌ى حكوومى له‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيى گشتيى چاودێريى و گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵايه‌تيى هه‌ڵه‌بجه‌، سوپاس و پێزانينى خۆمانتان ئاراسته‌ ده‌كه‌ين و هيواى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى زياترتان بۆ ده‌خوازين.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest