هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئاوارەكانی حەلەب لە عەفرین, لە ماوەی حەوت ڕۆژی باری لەناكاودا

نووسینگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە عەفرین، لە ڕێكەوتی 9/1/2026 تا سپێدەی 16/1/2026 واتە لە ماوەی حەوت ڕۆژی باری لەناكاودا، هاوكاریی خۆراكی و ناخۆراكی بە 18،490 كەسی ئاوارەی حەلەب لە عەفرین و دەوروبەری پێشكەش كردووە.
بڕ و جۆرەكانی هاوكارییەكانی خۆراكی و ناخۆراكی و ژمارەی سوودمەندان بەمجۆرە بوون:

  • ژەمە خۆراكی گەرم (برنج، گۆشت، نۆك، نیسك و نان و ئاو) 12،170 كەس.
  • خواردنی خێرا(نان، خورما، شەربەت، بسكویت، مرەبا، ئاو و…) 3،360 كەس.
  • سەبەتەی خۆراك (برنج، ساوەر،زەیت، شەكر، فاسولیا، دبس، شەعریە و خوێ…) 1،275 كەس.
  • پاكێجی تەندروستی و پاككەرەوە 1،875 كەس.
  • جلوبەرگ 278 كەس.
  • پاڵپشتیی دەروونی 681 منداڵ.
  • پشكنین و چارەسەری پزیشكی 730 كەس.
  • هەروەها 721 هاوكاریی ناخۆراكی بە سەر ئاوارەكانی حەلەب دابەش كراون كە لە سنووری عەفرین نیشتەجێ كرابوون.

لە هاوكاریی ناخۆراكی بەتانی و دوشەك و سێتی چێشتخانە و پەڕۆی پلاستیكییان بۆ دابین كراوە. ڕۆژانەش 3،000 ژەمی خواردنی گەرم و سەبەتەی خۆراكی خێرا دابەش كراون.

لە ڕێكەوتی 13/1/2026 لە ڕێگەی 15 پاس زیاتر لە 750 كەس بە شێوەی ئارەزوومەندانە بۆ زێدی خۆیان لە حەلەب گەڕانەوە. پاسەكان لە لایەن ئیدارەی خۆجێی عەفرین دابین كرابوون.

كوردەكانی هەر دوو گەڕەكی شێخ مەقسوود و ئەشەرەفییە لە حەلەب، دوای هێرشی هێزەكانی سوپای سووریا، لە چەندین دەروازەوە پەنایان بۆ سنووری عەفرین هێنا.
نووسینگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە عەفرین، لە ڕاپۆرتی كارو چالاكییەكانیدا، ئاشكرای كردووە، كە بە پێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی كاروباری كۆمەڵایەتی لە عەفرین، زیاتر لە 27،750 خێزان (138،750) كەس، پەنایان بۆ گوند و شارۆچكەكانی سنووری عەفرین هێناوە.
لیستی بەخشەرەكان بۆ بارودۆخی بەهاناوەچوونی خێرا لە عەفرین بۆ ئاوارەكانی حەلەب:
ڕێكخراوەكانی:
Peace Village
Teofin catholic Church
Khalas Aid
Zer Company
Media internation school
ڕێكخراوی اغصان الكرمة

ئا: سالار بابەشێخ

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest